سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/6/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری "جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا- وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌كر مسته‌فا- راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، جه‌لال شێخ كه‌ریم- بریكاری وه‌زیری ناوخۆ ، عوسمان بانیمارانی، رێباز بێركۆتی" سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگاری كه‌ركووك و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبۆوه‌و سه‌ردانی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
كه‌ركووك سه‌ری كوردستانه‌و هێڵی سووره
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 2ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و وه‌ستا ره‌سول و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"كه‌ركووك و ناوچه كورردستانییهكانی تر به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سوورن و هه‌موو هێرشێك و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه به هێڵی سوور ده‌زانین و به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه به‌رگری لێ ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه ئاسۆ مامه‌ند به‌خێرهاتنی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی كرد‌و رایگه‌یاند"جه‌نابی كاك كۆسره‌ت هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی به‌ده‌م كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كانه‌وه بووه‌و له كاته خۆش و ناخۆشه‌كاندا له‌گه‌ڵیان بووه".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم گوتی"له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری كردنن له خاكی كوردستان و پاراستنی هاووڵاتیان به سه‌رجه‌م و نه‌ته‌وه‌و چین و توێژه جیاكانه‌وه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین".
پشتیوانی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ین
له به‌شێكی تری سهردانهكهیداو له‌دوا نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكی كرد‌و له‌لایه‌ن د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی پشتیوانی و پاڵپشتی به‌رده‌وامی خۆی بۆ ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌ربڕی و رایگه‌یاند"به‌هیواین بتوانین به هه‌موومان زیاتر خزمه‌تی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان بكه‌ین و ئارامی و ئاسایشی زیاتر به‌رقه‌رار بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی كرد‌و رایگه‌یاند به پشتیوانی و پاڵپشتی ئێوه ده‌توانین زیاتر خزمه‌تی شاره‌كه‌مان بكه‌ین و ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تگوزاری و ئه‌من و ئاسایش پێشكه‌شی دانیشتوانی شاره‌كه‌مان بكه‌ین".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌شیر و مه‌لا عه‌بدوڵڵا بهسهركرانهوه
له‌كۆتا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی به یاوه‌ری ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووك و خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا و به‌شیر.
له‌میانی سه‌ردانه مهیدانیهكهیدا بۆ لای پێشمه‌رگه‌كان، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند كه ئێوه توانیویاته رووی گه‌شی پێشمه‌رگه نیشانی هه‌موو لایه‌ك بده‌ن و به وره‌یه‌كی به‌رز و پۆڵاینه‌وه به‌رگریتان له خاكی پیرۆزی كوردستان كرد".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا بۆ پێشمه‌رگه‌كان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان گوتی"پێویسته هه‌موومان له بایه‌خ و گرنگی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان تێبگه‌ین و وه‌ك هه‌میشه گوتوومانه كه‌ركووكی سه‌ری كوردستانه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئێوه له پیرۆزترین سه‌نگه‌ردان و به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ی كۆسره‌ت ره‌سولیان كرد‌و رایانگه‌یاند، به‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وره‌یان زیاتر و به‌تینتر ده‌بێ و گه‌رموگوڕتر له جاران به‌رگری ده‌كه‌ین".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/6/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد‌و له‌گه‌ڵ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك كۆبۆوه.
له دیدارێكدا كه هه‌ریه‌ك له "به‌كر مسته‌فا- راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی راسپێردراو بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌ی بوون، باس له بارودۆخی شاری كه‌ركووك و ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستا هاتوونه‌ته ئاراوه كراوه.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان ته‌واوی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه‌ركووك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان به‌لای ئێمه جێگای بایه‌خن و هه‌ر هێرش و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچانه به هێڵی سوور ده‌زانین.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"ئه‌گه‌رچی ئێستا عێراق به‌گشتی به بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان ".
لای خۆیه‌وه د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند"سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه هاوكارو پاڵپشتی ئیداره‌ی كه‌ركووكن، به تایبه‌تی له‌م رووداوانه‌ی ئێستا هاتوونه‌ته پێش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به وره‌یه‌كی به‌رز و پۆڵاینه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری كردنن له خاكی كوردستان".
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئایندهی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان گوتی"ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان كوردستانین و باشترین رێگا چاره بۆ ئارامی و سه‌قامگیری له‌و ناوچانه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه".
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"له رێگای پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه دانیشتوانی كه‌ركووك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕێنراوه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌وپه‌ڕی لهخۆبووردییهوهو به وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه به‌رگری له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن و به‌زاندنی سنووره‌كان هێڵی سووره".
پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی 4/3/2014 له شاری سلێمانی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیكرد له ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا باسیان له‌دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه كرد و هیوایان خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی سه‌روه‌ری یاسا‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدرال بن.. له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند لای خۆیه‌وه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ووتی: پێویسته رێگه‌چاره‌ی تازه به ئامانجی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولا بدۆزرێته‌وه‌و بگه‌نه چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كرێته قوربانی ململانێكان.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه په‌ره‌یان پێ بدرێ و فراوان بكرێن، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌روه‌ری گه‌لی كورد و گه‌لانی توركیا و رێزگرتن له ئیراده‌و مافه‌كانی یه‌كتر بنه‌مای ئه‌م په‌یوه‌ندییانه بێت.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد داڕێژهرو بناغه‌دانه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جه‌نابی مام جه‌لال بووه.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی په‌یوه‌ندی ئابووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوولا به پێویستیانزانی كه په‌یوه‌ندییه ئابووری وبازرگانییهكانی نێوان هه‌ردوولا په‌ره‌ی پێ بدرێت و بایه‌خی زیاتر به بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بدرێ.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: ئه‌وان به بایه‌خه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن و پێیان وایه كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی گرنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
سێ شەممە, 04 ئازار 2014
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی (23)یه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆری به‌عس و وه‌ده‌رنانی له خاكی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردمان ده‌كه‌م و هیواخوازم ئه‌م رۆژه مێژووییه ببێته هه‌وێنی یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی نیشتمانی به ئامانجی گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردمان.
روون و ئاشكرایه سه‌رهه‌ڵدانی كڵپه‌ی راپه‌ڕین به‌رهه‌می زوڵم و زۆری و چه‌وسانه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌لی كوردمان بوو له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌و له‌و رۆژه‌دا به‌ره‌ی كوردستانی به هاوكاری و پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری كوردستان توانی له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه جاڕی ئازادی بدا‌و له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئازادكرا‌و به‌رهه‌می ئه‌م راپه‌ڕینه‌یه كه ئه‌مڕۆ خاوه‌نی حكومه‌تی خۆمانین له هه‌رێمی كوردستاندا.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست...
ئه‌مڕۆ كه هه‌موومان یادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد بپارێزین و له‌بیرمان بێ كه ئه‌وێ رۆژێ هه‌موومان له به‌ره‌ی كوردستانی به كۆده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان توانیمان بگه‌ینه ئامانجی خۆمان و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌رده‌وام بین له سه‌ركه‌وتن ده‌بێ هه‌میشه یه‌كڕیز و كۆده‌نگ بین و ئه‌م بۆنه‌یه بكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی خێزانی شه‌هیدان و وه‌فاداری بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان.
له كۆتاییدا دووباره پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی تاك به تاكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و ئومێد ده‌كه‌م بتوانین خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و زیاتر له جاران رۆحی خه‌باتی سه‌رده‌می راپه‌ڕین و رزگاری كوردستان له ناخماندا په‌ره پێ بده‌ین و بیكه‌ینه ئامانجی گه‌یشتن به ئاواته‌كانمان، هه‌روه‌ك به پێویستی ده‌زانم سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان عه‌لی نه‌بی عه‌لی مام ره‌سول و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی راپه‌ڕین دابنوێنین.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
5/3/2014
چوار شەممە, 05 ئازار 2014
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی رایگه‌یاند گه‌لی كورد به یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی ده‌گاته ئامانج و ئاواته‌كانی خۆی و ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد.
ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/2/2014 به ئاماده‌بوونی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له سكرتێر و سه‌رۆكی یانزه حزبی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا له شاری هه‌ولێر هات.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له دنیادا جگه له كورد هیچ میلله‌تێكی 50 ملیۆنی نییه خاوه‌ن كیانی تایبه‌تی خۆی نه‌بێ".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سول گوتی"كورد له هه‌ر كوێ بێت كێشه‌كانی یه‌كه‌و له ئێستادا ده‌رفه‌تێكی باش بۆ گه‌لی كورد هاتۆته پێش هیوادارم بتوانین به‌یه‌كڕیزی و به ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بگه‌ینه ئاواته له‌مێژینه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردمان.
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و باسیان له‌دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا كرد، هه‌روه‌ك تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ندێ كێشه‌و گرفت كه له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا‌و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل هه‌یه‌و هیوایان خواست جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵ ببینێ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
له به‌رامبه‌ردا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوكاری و پشتیوانی ته‌واو بۆ كوردانی رۆژئاوا، راشیگه‌یاند كه پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان سوود له ئه‌زموونی باشووری كوردستان وه‌ربگرن و به ته‌بایی و یه‌كڕیزی هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد بده‌ن.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014
كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە پێی دەستوور چارەسەر بكرێ و هەموو لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆببنەوەو بگەنە چارەسەری كێشەكان.
ئەم قسانەی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/2/2014 لەمیانی پێشوازیكردنی لە سایمۆن كۆلیز باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر هات.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكە كۆسرەت رەسول عەلی بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كرد‌و باسی لە پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا كرد‌و رایگەیاند گەلی كورد هەمیشە ویستوویەتی دۆستی هەموو لایەنێك بێ و پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دنیا پەرە پێ‌بدا.
لای خۆیەوە سایمۆن كۆلیز باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد‌و رایگەیاند لەمیانی ئەو گەشتەیدا سەردانی چەندین شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستانی كردووەو دڵخۆشە بەو پێشكەوتن و ئارامییەی لە هەرێمی كوردستان هەیەو هیواشی خواست كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ و پاراستنی سەروەری یاسا چارەسەر بكرێن.
تەوەرێكی تری گفتوگۆكان قسەكردن بوو لەسەر رەوشی پەنابەرانی سوریا، بۆ ئەم مەبەستە كۆسرەت رەسول عەلی گوتی"ئێمە هەموو هەوڵێكمان خستۆتەگەڕ و بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتیان بكەین و ژیانێكی شیاویان بۆ دابین بكەین و پێویستیشە وڵاتانی مرۆڤدۆست هاوشانی ئێمە هاوكاری هاوكاریان بكەن".
لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق گوتی: بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی كەمپی دۆمیز و كەمپی كەورگۆسكم كردووەو لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی پەنابەرانم و ئومێدەوارم بەردەوام بن لەسەر ئەو خزمەتكردنە".
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئومێدی خواست ئەم جۆرە دیدار و گفتوگۆیانە لەنێوان هەردوولا بەردەوام بن بە ئامانجی زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەریتانیا.
06/02/2014
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
وانك لعلی خلق عڤیم
به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) گه‌مترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی خۆشی و شادی بۆ گشت موسڵمانان و وه‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ له كوردستانێكی ئارام بۆ پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئایینه جیاكان، هه‌موومان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و مرۆڤه‌ی په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیا هێنا و جیهان و مرۆڤایه‌تی له ژێرده‌سته‌یی و كۆیلایه‌تی و نا عه‌داله‌تی رزگار كرد.
یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی فه‌خری كائینات له‌ناو كورددا مێژووییه‌كی دوور و درێژی هه‌یه‌و هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی ئێمه‌ی كورد ئه‌م یادكردنهوهیهمان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان زانیوه‌و به گه‌رم و گوڕییه‌وه پێشوازیمان لێی كردووه، بۆیه ئاواته‌خوازم ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی خۆشی و شادی بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی و هه‌موو لایه‌كمان بتوانین به ئاشتی و ئارامی بژین و درێژه‌پێده‌ری په‌یامی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیان بین.
دووباره یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان (د.خ) له هه‌موومان پیرۆزبێ
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
خه‌ڵكی كوردستان
خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست...
به بۆنه‌ی ده‌رچووی بڕیاری به پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ره‌وانه‌كردنی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دڵه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی به شه‌ره‌ف و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م و لێره‌وه سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌زوویی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌گه‌ر ساڵی رابردوو به كۆمه‌ڵێك رووداو و كاره‌ساتی ناخۆشدا تێپهڕبووبین ئه‌وا خۆشترین بڕیاری ئه‌م ساڵه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بوو له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و نكۆڵیش له‌وه ناكرێ كه ئێمه‌و مانان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌و وه‌ك مافێكی هه‌ره سه‌ره‌تایی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئه‌م هه‌وڵه‌ی داوه‌و وا ئه‌مڕۆش به دڵخۆشیه‌وه هه‌وڵه‌كانمان ئه‌نجامی ده‌بێ و هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست به پارێزگا ده‌بێ.
لێره‌وه‌و له‌میانی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره گرنگه به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه بڵێم كه هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شایسته‌ی زۆر له‌وه زیاترن و ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ی ئێمه بوو كه كورد‌و كێشه ره‌واكانی به دنیا ناساند و ئه‌مڕۆش خشتێكی تر ده‌خاته سه‌ر خه‌رمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له عێراقی فیدرالدا.
له‌كۆتاییدا وێڕای دووباره پیرۆزباییم له خه‌ڵكی به شه‌ره‌ف و دڵسۆز‌و كوردپه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی خۆشم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه رۆڵیان هه‌بووه‌و ده‌بێ له به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م كه‌یسه و ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره گرنگه مێژووییه.
دووباره پیرۆزه‌و با لێره‌وه هه‌موومان به‌ڵێنی زیاتر خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه بده‌ین، چونكه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان جگه له به پارێزگابوونیان شایسته‌ی باشترین خزمه‌تكردنن.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
1/1/2014
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد